كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی ئیران تایر

319q
به‌ پێی راپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران تایر” دوابه‌دوای وه‌عده‌ و به‌ڵێنی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تخانه‌ی كار، كۆتاییان به‌ كۆبوونه‌وه‌ یه‌ك رۆژه‌كه‌یان هێنا.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی په‌یمانی و قه‌راردادی كارخانه‌ی ئیران تایر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حه‌جمی بوونی بارودۆخی كارییان، له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری رژیم كۆبوونه‌وه‌. به‌ پێی وته‌ی كرێكاران، حزووری په‌یمانكاریی حه‌جمی له‌ كارخانه‌ی ئیران تایر، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كرێكارانی قه‌راردادی و په‌یمانكاریی شاغڵ له‌م كارخانه‌یه‌ ده‌كات.