كرێكارانی ناڕازیی مسی سه‌رچشمه به به‌ڵێنی ناوه‌ندی سه‌رۆك كۆماری رژیم سه‌باره‌ت به به‌دواداچوونی داواكارییه‌كانیان، رۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌رمانان، گه‌ڕانه‌وه بۆ كرمان.نزیكه‌ی ٢٥٠ كه‌س له كرێكارنی ناڕازیی مسی سه‌رچشمه كه له زومره‌ی هێزه‌كانی په‌یمانكاری ئه‌م ناوه‌نده مه‌عده‌نییه بوون، له رۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانانه‌وه بۆ شاری تاران وه‌ڕێكه‌وتبوون. كرێكارانی ناڕازیی رۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی مانگی خه‌رمانان له پێنجه‌مین رۆژ له سه‌فه‌ری ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له به‌رامبه‌ر ناوه‌ندی سه‌رۆك كۆماری رژیم، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. ئه‌م كرێكارانه هه‌روه‌ها له ماوه‌ی رۆژانی یه‌كشه‌ممه، دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌یش به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مهعدن و تیجاره‌تی رژیم، په‌یگیری حه‌قده‌ست و مه‌زایا ره‌واكانی خۆیان بوون. شایانی باسه، كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده سه‌باره‌ت به دوو مانگه بوونی كاتی ئیعتباری قه‌راردادی كار و هه‌ڵاواردن له په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.