له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، زیندانییه‌كی سیاسی خه‌ڵكی شاری كامیاران به ناوی “چه‌نگیز قه‌ده‌م خێری” پاش ٥ رۆژ مانگرتن له خواردن، سه‌رئه‌نجام كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا.به پێی ئه‌م راپۆرته، هه‌فته‌ی رابردوو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م زیندانییه سیاسیه كه به مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن و به بۆنه‌ی ساڵی نوێ سه‌ردانی زیندانی مه‌سجد سلێمانیان كردبوو، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زیندانه‌وه ئیزنی مهلاقاتیان پێنه‌درا. ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به‌م كرده‌وه‌یه، ماوه‌ی ٥ رۆژ مانی له خواردن گرت، به‌ڵام له‌لایه‌ن دادستانی شاری مه‌سجد سڵێمانه‌وه به‌لێن دراوه كه له ئه‌گه‌ری كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی زیندان شاری سنه ده‌كرێت. به‌م بۆنه‌وه ناوبراو كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا. شایانی باسه “چه‌نگیز قه‌ده‌م خێری” ساڵی ١٣٩٠ به تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له حێزبێكی نه‌یاری رژیم به ٤٠ ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانی مه‌سجد سوله‌یمان مه‌حكوم كرا.