رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی جوزه‌ردان، “ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ” زیندانی سیاسی له زیندانی ره‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج پاش نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته به مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی كۆتایی هێنا.
“ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی كوردستانی سوریه كه له سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكی مانی له خواردنی وشك گرتبوو كه هه‌ر به هۆیه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه و رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه دوای عه‌مه‌لی جه‌ڕاحی و پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانی، كۆتایی مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی راگه‌یاند. ره‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ كه ساڵی ١٣٨٧ به تۆمه‌تی “ئه‌ندامیه‌تی له یه‌كێك له حێزبهكانی نه‌یاری رژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ده ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوه، له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ زیندانه‌كانی ماكۆ، قه‌زوین، ئێوین، و ره‌جایی شه‌هری كه‌ره‌ج گواستراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها زیندانییه‌كی سیاسی به ناوی “عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان” خه‌ڵكی وڵاتی عێراق به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز له بارودۆخێكی ناله‌باری جه‌سته‌یی و ده‌رونیدا به‌سه‌ر ده‌بات. ناوبراو سه‌ره‌تا به تۆمه‌تی “موحاربه و قه‌تڵ” به ئێعدام مه‌حكوم كرا و دواتر حوكمه‌كه به ٩ ساڵ و نیو گۆردا كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ راگیرا و دواتر بۆ زیندانی ته‌ورێز ته‌بعید كرا كه ئێستا ماوه‌ی ٥ ساڵه له زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز به‌ند كراوه.