كۆتایی مانگرتنی كاتیی كرێكارانی فارسیتی دۆروود

37
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ناڕازیی كارخانه‌ی “فارسیتی دۆروود”، پاش ٩ رۆژ مانگرتن له‌ تاران، به‌ به‌ڵێنی كاربه‌ده‌ستانی په‌یوه‌ندیدار، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاره‌كه‌یان. كرێكارانی فارسیتی دۆروود له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردانه‌وه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌رپرسان، سه‌ردانی “تاران”نیان كردبوو و له‌ به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی كاری رژیم له‌م شاره‌، مانیان گرتبوو. پاش ٩ رۆژ‌، به‌ به‌لێنی نوێنه‌ری مه‌جلسی رژیم له‌ شاری دۆروود، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شاری دۆروود. كرێكاران رایانگه‌یاند: “له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار بۆ به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان، سه‌رله‌ نوێ سه‌ردانی تاران ده‌كه‌نه‌وه‌.