رۆژی پێنجشه‌ممه ٣١ی مانگی گوڵان، سه‌ندیكای رانهننده لۆكۆمۆتیوهكانی “جی دی ئێڵ”ی ئاڵمان رایگه‌یاند، مانگرتنی كرێكارانی رێگای ئاسنی ئاڵمان كۆتایی پێهات.رۆژی پێنجشه‌ممه، سه‌ندیكای رانهننده لۆكۆمۆتیوهكان “جی دی ئێڵ” و رێگای ئاسنی ئاڵمان رایگه‌یاند: وتووێژه‌كانی رۆژی رابردوو جوابی داوه‌ته‌وه و رێكه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، مانگرتنی قه‌تاره بارهه‌ڵگره‌كان له رۆژی سێشه‌ممه و قه‌تاره موسافێربهرییهكان له رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستیپێكردبوو. وتووێژه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی رێكه‌وتن له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه، بڕیاره كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داتووه ده‌ستپێبكات و ماوه‌ی سێ هه‌فته درێژه‌ی ده‌بێت. سه‌ندیكای “جی دی ئێڵ” به نێوانجیگه‌ری ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بۆ به‌ره‌و پێشچوونی وتووێژه‌كان له بابه‌تی سه‌عاتی كاریی و هه‌روه‌ها زیاد بوونی حه‌قده‌سته‌كان كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگ له‌وه‌پێشه‌وه هیچ ئاكامێكی نه‌بوو ئێستا، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.