كۆتایی مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ی ٣ی ئه‌هواز

424y
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نته‌قه‌ی ٣ی ئه‌هواز، دوابه‌دوای به‌ڵێنی خاوه‌نكار له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانیان كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئێواره‌ی رۆژی چورشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی گوڵان، به‌ رێكه‌وتنێك كه‌ له‌ نێوان شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئه‌مان دژی خوزستان” و كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌ی ١ و ٢ی مه‌نته‌قه‌ی ٣ی شاره‌داریی ئه‌هواز پێكهات، بڕیار وایه‌ كه‌ خاوه‌نكار له‌ ماوه‌ی رۆژانی هه‌فته‌ی داهاتوودا، حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران په‌رداخت بكات. شایانی باسه‌، نزیكه‌ی ٦٠ كه‌س له‌ كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی ناوچه‌ی ١ و ٢ی مه‌نته‌قه‌ی ٣ی شاره‌داریی ئه‌هواز، رۆژانی ٢٩ و ٣٠ی مانگی گوڵان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٢ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی ٣٤٥ كرێكار، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.