رۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی گوڵان، كرێكارانی په‌یمانی پرۆژه‌ی قه‌تار شه‌هریی ئه‌هواز پاش ٢٢ رۆژ مانگرتن به‌بێ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان گرانه‌وه بۆسه‌ر كاركانیان.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، ٦٠٠ كرێكاری شاغڵ له به‌شه‌كانی ترانسفۆر، ته‌عمیرات، عه‌مه‌لیاتی خاكی، به‌كرده‌وه ده‌رهێنان و غه‌یره له رێكه‌وتی ٦ی مانگی گوڵان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوهیهوه. ئه‌وان له درێژه‌ی مانگرتنه‌كه‌یاندا به شیركه‌تی په‌یمانكاری “كه‌یسوون” رایانگه‌یاند: ١٧٠ كرێكار كه له ١٣ و ١٥هه‌مین رۆژی مانگرتنه‌كه‌یاندا له‌سه‌ر كار ده‌ركراون بهگهرێننهوه سه‌ركاره‌كانیان. هه‌روه‌ها ئه‌منیه‌تی شوغڵی كرێكارانیش پاش كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه زهمانتهت بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌م داواكارییانه، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، ٦٠ كرێكار پاش تسوییه حیساب به شێوه‌ی ره‌سمی ئێخراج كران.