كۆتایی مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێز له‌ قوم

383
كرێكارانی مانگرتووی مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێزی قوم كه‌ له‌ چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه‌ مانیان گرتبوو، رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ دوابه‌دوای به‌ڵێنی خاوه‌نكار و كاربه‌ده‌ستانی رژیم له‌ قوم كۆتایی پێهات. كرێكاران رایانگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن. شایانی باسه‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی مه‌نگه‌نێزی قوم له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی شوێنی كار، مانیان گرتبوو.