كۆتایی مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی

651y
كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی “ئه‌لبۆرزی شه‌رقی” له‌ سمنان كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان وه‌ڕێخستبوو، به‌ به‌ڵێنی پێراگه‌یشتنی خاوه‌نكار به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان، كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.دوابه‌دوای وتووێژی نوێنه‌ری كرێكاران له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار و رێكه‌وتن له‌سه‌ر په‌رداخت كردنی به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، كرێكاران كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنا. شایانی باسه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری په‌یمانكاری له‌ هه‌ندێك له‌ تونێله‌كانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ٣ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →