به پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، دووهه‌مین قۆناغی مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی موجته‌مه‌عی پێترۆشیمی بهندهرئێمام، رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ره‌شه‌ممه به سه‌ركه‌وتن كۆتایی پێهات.
دوابه‌دوای مانگرتنی قۆناغی دووهه‌می كرێكاران، خاوه‌نكاری ئه‌م پێترۆشیمیه ناچار كرا بۆ كۆتایی هێنان به مانگرتنی كرێكاران سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌گه‌لێك كه كرێكاران به‌نیاز بوون بۆ پێڕاگه‌یشتن به مافه‌كانیان ئه‌نجامی بده‌ن، كارگروپێك له تاران بۆ به‌نده‌ری ماهشههر بنێرێت. ئه‌م كارگروپه رۆژی دووشه‌ممه له جه‌له‌سه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران له حزووری ریاسه‌تی حه‌راسه‌تی پێترۆشیمی چاوپێكه‌وتنیان كرد و ئه‌وانیان له كرده‌وه‌گه‌لێك كه سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ر كردنی خواستی كرێكاران به‌ڕێوه‌چووه، ئاگادار كردۆته‌وه. كرێكارانی مانگرتوو دوابه‌دوای راپۆرتی نوێنه‌ره‌كانیان له جه‌له‌سه، له بڕیارێكی به‌كۆمه‌ڵدا، تا كاتی به‌ستی قه‌راردادی نوێ كه له دوایین رۆژه‌كانی مانگی ره‌شه‌ممه‌دا ئه‌نجام ده‌گرێت، كۆتاییان به مانگرتنه‌كه‌یان هێنا.