كۆتایی مانگرتنی كرێكارانی پێترۆشیمییه‌كانی ئه‌روه‌ند و فه‌جر

22q
دوابه‌دوای رێكه‌وتنی نێوان نوێنه‌رانی كرێكارانی هه‌ر سێ ناوه‌ندی پێترۆشیمی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی هلدینگی خه‌لیجی فارس، ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م كرێكارانه‌ به‌ شێوه‌ی كاتی كۆتایی پێهات.
له‌ جه‌ریانی وتووێژی نێوان خاوه‌نكاری موجته‌مه‌ع و كارناسانی ئیداره‌ی كار و حه‌راسه‌تی موجته‌مه‌ع له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكاران، بڕیار درا كه‌ كێشه‌ و گرفتی كرێكاران په‌یگیری و رسیده‌گی بكرێت. به‌ پێی رێكه‌وتنه‌كان، بڕیار درا تا ٣٠ له‌سه‌د چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوقی مه‌بنا له‌ژێر ناوی مه‌زایا به‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی هه‌ر سێ موجته‌مه‌ع په‌رداخت بكرێت. شایانی باسه‌ كرێكارانی ناوه‌نده‌كانی پێترۆشمی ئه‌روه‌ند، توندگویان و فه‌جر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠ له‌سه‌د حه‌قده‌ستی پایه‌ و زیاد كردنی مه‌زایای مافی شیفتی شه‌وی كرێكاران، بۆ ماوه‌ی ١٠، ٣ و دوو رۆژ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو.