دوابه‌دوای مانگرتنی كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری “ئه‌ستیم” له “پێترۆشیمی ئیلام”، به‌شێك له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان په‌رداخت كرا.
به پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران” رۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی رێبه‌ندان، خاوه‌نكاری ئه‌م كارخانه‌یه به بینینی خۆڕاگری كرێكاران بۆ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه، حه‌قده‌ستی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌وانی په‌رداخت كرد و هه‌روه‌ها به‌ڵێنی دا باقی مه‌زایا دهواخراوهكانیشیان په‌رداخت بكات. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری ئه‌ستیم له كارخانه‌ی پێترۆشیمی ئیلام، له رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی مانگی رێبه‌ندانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، مانیان گرتبوو.