كۆتایی مانگرتن له‌ پاڵاوگه‌ی ستاره‌ی خه‌لیجی فارس

268
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوابه‌دوای هێرشی مه‌ئموورانی یه‌گانی تایبه‌تی ررژیم بۆسه‌ر كرێكارانی ناڕازی پاڵاوگه‌ی “ستاره‌ی خه‌لیجی فارس”ی به‌نده‌رعه‌باس و تێكهه‌ڵچوونی نێوان كرێكاران و مه‌ئمووران، مانگرتن له‌م پاڵاوگه‌یه‌ كۆتایی پێهات.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مه‌ئموورانی یه‌گانی تایبه‌تی رژیم به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی به‌ ئاو و ته‌قه‌ی هه‌وایی، بڵاوه‌ی پێكردن. كرێكارانیش به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ دامه‌زراوه‌كان و رووخاندنی به‌شگه‌لێك له‌ پاڵاوگه‌كه‌ و فرێدانی به‌رد به‌ره‌وڕو مه‌ئموورانی رژیم، له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر بوون. ئه‌م راپۆرته‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ جه‌ریانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌‌دا چه‌ندین كه‌س له‌ كرێكاران ده‌ستبه‌سه‌ر كران. شایانی باسه‌ كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ستاره‌ی خه‌لیجی فارس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی زیاتر له‌ ٣ مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان، بۆ ماوه‌ی ٥ رۆژه‌ مانیان گرتووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →