كۆتایی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لووشان له‌ تاران

274q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی لووشان به‌ ناڕه‌زایه‌تی یه‌ك رۆژه‌ی خۆیان له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی بونیادی موسته‌عزه‌فان له‌ تاران كۆتاییان هێنا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارانی په‌یمانكاری كارخانه‌ی سیمانی لووشان رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی زیاتر له‌ یه‌كساڵ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها بیلاته‌كلیفی له‌ كاتی راگرتنی چالاكی ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ساختمانی بونیادی موسته‌عزه‌فان كه‌ سه‌هامدار و خاونی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌ شاری تاران كۆبوونه‌وه‌. شایانی باسه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ دانی وه‌عده‌ و به‌ڵێن له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م سازمانه‌وه‌، كۆتایی پێهات.