كۆتایی هاتنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی پێتروشیمی بێسپاران

640
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌رمانان، ناڕه‌زایه‌تی په‌یمانكاری “پێتروشیمی بێسپاران” له‌ دووهه‌مین رۆژی خۆیدا كۆتایی پێهات.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ كرێكارانی ناڕازیی بێسپاران به‌ وه‌عده‌ و به‌ڵێنی مودیری پێتروشیمی، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان. ناڕازییان كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س بوو، له‌ رێگای شیركه‌تی په‌یمانكاری “فه‌ریمكۆ” له‌ ناوه‌ندی ته‌عمیرات و راگرتنی پێتروشیمی بێسپاران كار ده‌كه‌ن. ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌ مه‌زایاكانیان له‌ ده‌ورووبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه، به‌ وه‌عد و به‌ڵێنی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه،‌ كۆتاییان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان هێنا.