زیاتر له ١٠٠ كرێكاری “فارسیت دوروود” پاش له ٣ رۆژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاری رژیم له تاران به به‌ڵێنی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كار، شه‌وی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێنا.به وته‌ی كرێكاران له جهلهسهیهك كه رۆژی چوارشه‌ممه له نێوان جێگران و وه‌زیرانی كار و نوێنه‌رانی كرێكاران به‌ڕێوه‌چوو، داوا له كرێكاران كرا كه هه‌فته‌یه‌ك به‌م شیركه‌ته مه‌جال بده‌ن تا داخوازییه‌كانی كرێكاران په‌یگیری و تاوتوێی بكات. شایانی باسه، كردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ كارخانه‌كه و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگانه به كرێكاران و یان قه‌بوول كردنی په‌رداختی سه‌نه‌وات به پێی پێشینه‌ی كاری هه‌ر كرێكارێك، له‌وانه مه‌زایای باس كرا‌و له لایه‌ن كرێكارانی “فارسیتی دوروود”ه.