رۆژی جومعه ٤ی مانگی گوڵان، ئه‌ندامێكی هه‌یئه‌تی وتووێژكاری رژیم، هه‌واڵی كۆتایی هاتنی هه‌سته‌یی كۆماری ئیسلامی و گروپی ١+٥ی له شاری ویه‌ن راگه‌یاند.ناوبراو هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه: “وتووێژه‌كان بۆ داڕشتنی رێكه‌وتنامه‌ی هه‌سته‌یی، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له شاری نیۆیۆرك ده‌ست پێده‌كاته‌وه.” هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا دوو دیپلۆماتی غه‌ربی سه‌باره‌ت به وتووێژی سێ رۆژه‌ی رژیم و گروپی ١+٥ له ویه‌ن رایانگه‌یاندووه كه بابه‌تی ئه‌م ده‌وره له وتووێژه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ره‌وتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌حریمه‌كان له‌سه‌ر ئێران ده‌بێت.