وتووێژه دوو لایه‌نه‌كان له نێوان كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رژیم و ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی هه‌سته‌یی ئێران له شاری “مۆنترۆ”ی سوئیس كۆتایی پێهات.
دوو لایه‌ن رایانگه‌یاندووه كه پێشكهوتنگهلێك به‌ده‌ست هاتووه به‌ڵام هێشتا كارگه‌لێكی زۆری ماوه. “جان كری” وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا رایگه‌یاند: “وتوێژه‌كانی دوو لایه‌ن رێكه‌وتی ٢٤ی ره‌شه‌ممه ده‌ستپێده‌كاته‌وه. كێشه و گرفته جیدییه‌كان له نێوان دوو لایه‌ن هێشتا به‌ردوامه و ده‌بێت بڕیارێكی سه‌خت بدرێت.” ئه‌مه له حاڵێكدایه كه راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن وتووێژه‌كان له راده‌ی خوارتر له نێوان كاربه‌ده‌ستانی رژیم و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی گروپی ١+٥ له رۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی رشهممه، درێژه‌ی ده‌بێت.