رۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه، وتووێژه هه‌سته‌ییه‌كانی “محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف و جان كری ” كه له “لۆزان”ی سوئیس دهستپیكردبوو، پاش چوار سه‌عات وتووێژ كۆتایی پێهات.
“محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف” وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی پاش كۆتایی ئه‌م وتووێژانه كه بریتی بوو له: وتووێژی جیاجیا له‌گه‌ڵ جان كری، به هه‌واڵنێرانی راگه‌یاند كه له كۆتاییدا به ئاكامێك ده‌گه‌ین. ناوبراو پاش ئه‌م وتووێژانه، له لوزان”وه سه‌ردانی “بروكسێل”ی كرد تا له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سیاسه‌تی دره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا و سێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆروپایی دیدار بكات. شایانی باسه رژیم و گروپی ١+٥ تا مانگی پوشپه‌ڕی ساڵی داهاتوو ده‌رفه‌تیان هه‌یه كه رێكه‌وتنێكی كۆتایی به‌ده‌ست بهێنێن.