كۆتایی وتووێژه‌ هه‌سته‌ییه‌كان له‌ لۆزان

17y (1)
به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌، رژیمی كۆماری ئیسلامی و زلهێزه‌كانی جیهان له‌ “لۆزان”، پاش هه‌شت رۆژ وتووێژ رێكه‌وتن.رژیمی كۆماری ئیسلامی و گروپی ١+٥ سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تاران، پاش هه‌شت رۆژ له‌ تازه‌ترین ده‌ور له‌ وتووێژه‌كانی “لۆزان”ی سوئیس، له‌ كۆتاییدا سه‌باره‌ت به‌ چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی هه‌سته‌یی، رێكه‌وتن. پاش ئه‌م رێكه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌، ئێستا ئێران و ٦ وڵاتی “ئامریكا، چین، ئاڵمان، فه‌رانسه‌، بریتانیا و روسیه‌” تا سێ مانگی داهاتوو ده‌رفه‌تیان هه‌یه‌ تا رێكه‌وتنی كۆتایی ئاماده‌ بكه‌ن. رێكه‌وتنی كۆتایی له‌وانه‌یه‌ كۆتایی به‌ ١٢ ساڵ كێشمه‌كێش له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تاران بێنێت. ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی “مه‌حدود كردنی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ پیتاندنی ئۆرانیۆم، داخستنی چه‌ند سایتی پیتاندنی ئۆرانیۆم و جێگیر كردنی سیستمی چاودێری به‌رده‌وامی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر چالاكییه‌كانی رژیم له‌م بواره‌دایه‌.” له‌ به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ كردنی ئه‌م رێكه‌وتنانه‌، ته‌حریمه‌كان له‌دژی ئێران به‌ره‌به‌ره‌ لاده‌بردرێت.