كۆتایی پێهاتنی مانگرتنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی زیندانیه‌كی عه‌قیده‌تی

620y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی جۆزه‌ردان، “ئیبراهیم فیروزی”، زیندانی عه‌قیده‌تی به‌ندكراو له‌ زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج، دوابه‌دوای قه‌بول كردنی به‌شێك له‌ دواكارییه‌كانی، له‌ لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی زیندان، كۆتایی به‌ مانگرتنه‌كه‌ی هێنا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به جیا نه‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان له‌م زیندانه‌ و بارودۆخی راگرتنی له‌ به‌ندی ١٠ی زیندانی ره‌جایی شاری كه‌ره‌ج، مانی له‌ خواردن گرتبوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →