كۆشتاری ده‌یان رۆژنامه‌نووس له‌ وڵاته‌ جیاجیاكان

7
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی پارێزگاری له‌ رۆژنامه‌نووسان”، له‌ ماوه‌ی سالی ٢٠١٥ی زایینی دا، ١١٠ رۆژنامه‌نووس له‌ وڵاته‌ جیاجیاكانی جیهاندا كوژراون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ١١٠رۆژنامه‌نووسی قوربانی، ٢٨كه‌سیان به‌ده‌ستی تاقمه‌ ئیسلامگه‌راكان، له‌وانه‌ گرووپی “داعش” كوژراون. زورترین رێژه‌ی كوژراواه‌كان له‌ وڵاتانی سووریه‌ و فه‌رانسه‌ و عیراق بوون. شایانی باسه‌، كۆمه‌ڵێك له‌م رۆژنامه‌نووسانه له ‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرت له‌ ناوچه‌ جه‌نگییه‌كاندا كوژراون، به‌ڵام لانیكه‌م ٢٨كه‌سی دیكه‌ له‌‌ دوای هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، كوژراون.