كۆكردنه‌وه‌ی مانتۆی جڵوباز و ئاستین كۆتا له‌ ته‌ورێز

934
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی مانگی ره‌زبه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی مانتۆی جڵوباز و ئاستین كۆتا له‌ شاری ته‌ورێز به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌.
به‌ پێی بڕیاری یه‌كیه‌تی لیباس و پووشاك فرۆشان و ناوه‌نده‌كانی ئه‌مری به‌ مه‌عروف و نه‌هی له‌ مونكه‌ری رژیم له‌ ته‌ورێز، گه‌ڵاڵه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی مانتۆی جڵوباز و ئاستین كۆتا به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتووه‌ و مه‌ئموورانی رژیم به‌ پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای سه‌ركوت، هه‌وڵی ئه‌زیه‌ت و ئازاری ژنان و لاوان ده‌ده‌ن.