كۆماری ئیسلامی هۆكاری سانسۆر و سه‌ركوتی رۆژنامه‌نووسان

179y (1)
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی دیفاع له‌ رۆژنامه‌نووسان، كۆماری ئیسلامی له‌ زومره‌ی ١٠ وڵاتی یه‌كه‌می جیهانه‌ كه‌ زۆرترین سانسۆر له‌دژی رۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌ده‌بات.ئه‌م راپۆرته‌ تاكتیكی سانسۆر كه‌ له‌م ١٠ وڵاته‌ به‌كرده‌وه‌ ده‌ردێن، له‌وانه‌ زیندانی كردنی رۆژنامه‌نووسان تا به‌كارهێنانی یاسای سه‌ركوت و هه‌روه‌ها ئه‌زیه‌ت و ئازاری نووسه‌ران و پێكهێنانی مه‌حدودیه‌ت له‌ بواری ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی هاوڵاتیان به‌ ئینترنێت، تاوتوێ كردووه‌. له‌ راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌ی كومیته‌ی دیفاع له‌ رۆژنامه‌نووسان، كۆماری ئیسلامی له‌ ریزی حه‌وته‌م، پێش وڵاتی چین دا هاتووه‌ و راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ كۆماری ئیسلامی له‌ بازداشتی به‌كۆمه‌ڵ و سه‌ره‌رۆیانه‌، وه‌ك ئامرازێك بۆ ناچار كردنی بیرجیاوازان به‌ بێده‌نگی و ته‌بعید و كۆچی ئیجباری رۆژنامه‌نوسان له‌ ئێران كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.