به وته‌ی ره‌ئیسی پێشووی رێكخراوی “سیا”، گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری عێراق له درێژماوه‌دا گروپی داعش نییه، به‌ڵكوو میلیشیا شیعه‌كانن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت.
“ده‌یوید پێترائووس” ره‌ئیسی پێشووی رێكخراوی ئیتڵاعاتی ناوه‌ندی ئا‌مریكا كه پاش چه‌ند ساڵ به سه‌فه‌ر هاتۆته عێراق له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشێنگتۆن پۆست رایگه‌یاندووه: “له درێژماوه‌دا، میلیشیا شیعه‌كان كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌رووتر له‌م وڵاته ده‌رده‌كه‌ون كه له ده‌ره‌وه‌ی كونتڕۆڵی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی له به‌غدایه و گوێ به فه‌رمانی تارانه.”