كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی سێ گوندی دیكه‌ له‌ لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه‌

436w
چه‌كدارانی تاقمی ئیسلامیی داعش هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر شه‌رڤانان له‌ نزیك گوندی “ئۆم حۆش” كه‌ له‌ ئه‌نجامدا، ئه‌م هێرشه‌ له‌ لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه‌ تێكشكێندار و سێ گوندیش له‌ چنگ داعش ده‌رهێندرا.
ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، چەکدارانی داعش هێرشیان کرده‌ سەر سەنگەرەکانى شەڕڤانان لە نزیک گوندەکانى “ئۆم حۆش” و “ئۆمۆل قۆران” کە لە کۆتایى مانگى ئاگوست لەلایەن شەڕڤانەوە کۆنتڕۆڵ کرابووه‌. شه‌ڕڤانانی یەپەگە و هێزه‌كانی سوورییه‌ی دێمۆكڕاتیك ئه‌م هێرشه‌یان تێكشكاندووه‌ و لە ئەنجامدا سێ گوندیان لە نزیک باکوورى ڕۆژهەڵاتیى گوندى “ئۆم حۆش” له‌ نێوان كانتۆنی عه‌فرین و شارۆچكه‌ی باب رزگار كردووه‌.