كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شه‌نگال له‌ لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا و هێزی به‌رگری خه‌ڵك

788
رۆژی جومعه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، گه‌ریلاكان و هێزی خۆڕاگری شه‌نگال و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پاشه‌كشه‌یان به‌ هێزه‌كانی داعش له‌ شه‌نگال كرد و به‌ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت.
به‌ پێی هه‌واڵه‌كان، رۆژی جومعه‌ عه‌مه‌لیاتی كۆنتڕۆڵ كردنه‌وه‌ی شه‌نگال له‌لایه‌ن گەریلا‌ و شەڕڤانان و هێزی خۆڕاگری شه‌نگال و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ ده‌ستی گروپی داعش دەستپێكرد و به‌ ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵی قه‌زاكه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت‌‌‌. ده‌گوترێ له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئامریكاش شوێنی هێزه‌كانی داعشیان بۆمباران كردووه‌. جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ زیاتر له‌ ساڵێك له‌وه‌پێش‌ چه‌كدارانی گروپی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر قه‌زای‌ “شه‌نگال”‌ سه‌ر به‌ ئۆستانی نه‌ینه‌وا‌ و داگیریان كرد كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌زاران هاوڵاتی‌ ئێزدی كه‌وتنه‌ ده‌ستی‌ ئه‌و گروپه‌‌، به‌ هه‌زاران كه‌سیان به‌ده‌ستی‌ چه‌كداره‌كان بوونه‌ قوربانی و كۆمه‌ڵكوژ كران‌، به‌شێكی‌ زۆریشیان ئاواره‌ی چیای‌ شه‌نگال‌ و رۆژئاوای‌ كوردستان ‌و ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی كوردستان بوون و به‌ هه‌زاران ژن و كچی ئێزدی له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ وه‌كوو كۆیله‌ له‌ بازاڕه‌كاندا فرۆشران.