كۆنتڕۆڵ كردنی به‌شێك له‌ شاری پالمیرا له‌لایه‌ن داعش

257y
رێكخراوی “چاودێری مافی مرۆڤی سوریه‌” رایگه‌یاند، گروپی ئیسلامگه‌رای “داعش” نزیكه‌ی یه‌ك سێهه‌می شاری باستانی “پالمیرا” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی “ده‌مێشق”ی كۆنتڕۆڵ كرد.
هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هێرشه‌كانی داعش بۆ كونترۆڵ كردنی ئه‌م شاره‌ باستانیه‌ شكستی پێهێنرابوو، به‌ڵام به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ تێكهه‌ڵچوونه‌كان، ناوچه‌ی باكووری پالمیرا له‌ ژێر ده‌ستی داعش دایه‌. مودیری میراسی فه‌رهه‌نگی سوریه‌ به‌ هه‌واڵنێری رۆیتێرزی راگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ سه‌دان موجه‌سه‌مه‌ له‌م شاره‌ بۆ شوێنێكی ئه‌من گواستراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام نیگه‌رانی زۆرتر له‌سه‌ر پاراستنی به‌رهه‌مه‌كان له‌ موزه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌یه‌ كه‌ ناتوانین بیانگوازینه‌وه‌.