كۆچكردنی به‌رین له‌ ئێران

437y
لێكۆڵینه‌وه‌كانی “بانكی جیهانی” نیشان ده‌ده‌ن كه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی رژیمی كۆماری ئیسلامی كۆچ ده‌كه‌ن.به‌ پێی به‌رئاوردی بانكی جیهانی، هه‌ر ساڵه‌ ته‌نیا ١٥٠ هه‌زار لاوی ته‌حسیلكه‌رده‌ له‌ ئێران كۆچ ده‌كه‌ن. دیارده‌ی فه‌راری مه‌غزه‌كان دوابه‌دوای هاتنه‌سه‌ركاری رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ئێران له‌ ماوه‌ی ٣٦ ساڵی رابردوودا به‌ هۆی سه‌ركووتی‌ سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نائه‌منی ئابووری، بێكاری و هه‌ژاری به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره‌یسه‌ندووه‌.