كۆچكردنی ده‌یان هه‌زار كه‌س پاش وشكبوونی هاموون

792
به‌ پێی راگه‌یاندنی نوێنه‌ری مه‌جلیسی رژیم له‌ سیستان، وشكبوونی هاموون و كه‌مته‌رخمی سه‌باره‌ت به‌م ده‌ریاچه‌یه‌‌ و تاڵاوه‌كان، كۆچكردنی لانیكه‌م ١٣٠ هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی سیستان و بلوچێستانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.ئه‌ندامێكی كۆمیسیونی ئه‌منیه‌تی میللی مه‌جلیسی رژیمیش ئه‌م بارودۆخه‌ی به‌ “كاره‌سات و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌” ناولێبرد و رایگه‌یاند: ئێستا بێكاری له‌ سیستان و بلوچستان په‌ره‌یسه‌ندووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ شۆغڵی ٨٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئه‌م ئۆستانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هاموونه‌وه‌ بووه‌ كه‌ دوابه‌دوای ئه‌م بارودۆخه‌ بێكار بوون‌. ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم جه‌ختی كرده‌وه‌، ده‌بێت كرده‌وه‌گه‌لێك ئه‌نجام بدرێت كه‌ تا پێش به‌ كۆچكردنی خه‌ڵك بگیردرێت، هه‌رچه‌ند كه‌ هیچ كارخانه‌یه‌ك له‌م ناوچه‌یه‌دا چالاك نه‌بووه‌ و ته‌نانه‌ت گازڕسانیش ئه‌نجام نه‌دراوه‌.