كۆژرانی سێ كاسبكاری خه‌ڵكی سه‌قز له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم‌ له‌ “ئیسلام شار”ی تاران

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌ ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له‌ ئیسلام شاری تاران، چه‌ند ئۆتۆمبێلی  كاسبكارانی خه‌ڵكی سه‌قزیان كرده‌ ئامانج و به‌ هۆیه‌وه‌ سێ سه‌رنشینی یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ گیانیان له‌ ده‌ست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی دوو كه‌س له‌و كاسبكارانه‌ ئاشكرا كراوه‌ كه‌ بریتین له‌: “ڕزگار حسێنی” و “ئه‌حمه‌د” و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر كاسبكارانی دیكه‌ له‌به‌ر ده‌ستا نییه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هێزه‌كانی ڕژیم گۆمانی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ كاڵای قاچاخی تیدابێ، به‌ڵام به‌ بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و گومانه‌ ته‌قه‌یان له‌و كاسبكارانه‌ كردووه‌.