كۆژران و برینداربوونی ١١ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ شارۆچكه‌ی “داقۆق”ی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، له‌سه‌ر پردێك له‌ ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی “داقۆقی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركووك، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ست دا و حه‌وت كرێكاری دیكه‌ له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پۆلیس به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پرده‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ هاتووچۆی چه‌كدارانی داعش ساز ده‌كرێت و كرێكاران سه‌رقاڵی كار له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ بوون كه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ڕوویدابه‌ هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ كرێكارێك گیانی له‌ ده‌ست دا و ٧ كرێكاری دیكه‌ له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی پۆلیس به‌ سه‌ختی بریندار بوون كه‌ باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره‌ و  ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكی دان.