كۆژران و برینداربوونی ١٣ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ ئه‌فغانستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری ڕۆیترز، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبرێژكراو له‌ ناوچه‌ی “ده‌ست به‌رچی” له‌ غه‌ربی كابۆل، لانیكه‌م شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی چه‌سپاندنی بۆمبێكی میغناتیسی به‌ ئۆتۆمبیلێكه‌وه‌ ڕوویداوه‌ و یه‌كێك له‌ كۆژراوه‌كان “حه‌مید سیغانی” به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیرنی میللی ئه‌فغانستان بووه‌. ئه‌وه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ وته‌ی به‌رپرسانی تالیبان ڕێژه‌ی كۆژراو و برینداره‌كان ته‌نیا سێ كه‌سه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوچه‌ی “ده‌ست به‌رچی” له‌ غه‌ربی كابۆل كه‌ زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی خه‌ڵكی تایفه‌ی هه‌زاره‌ و شێعه‌ مه‌زهه‌بن، به‌رده‌وام له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌‌‌ كراوه‌ته‌ ئامانج. شایانی باسه‌ كه‌ هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌ به‌ڵام گرووپی داعشی خۆراسان پێشتر كرده‌وه‌ی هاوشێوه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجام داوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →