كێشه‌ی بێئاوی له‌ ئاوایی سیوچی بانه‌

407w
خەڵکی گوندی سیوچی شاری بانە ماوه‌ی زیاتر لە دوو ساڵە كه‌ کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، بەڵام ئاوڕیان لێ نادرێتەوە.
دانیشتووانی ئاوایی سیوچ دەڵێن ماوه‌ی زیاتر لە ٢ ساڵە كه‌ کێشەی ئاوی خواردنەوەمان هەیە، ده‌شڵێن جیا لەوەیكه‌ خەڵک ته‌حه‌مۆلی نەبوونی ئاوی خواردنەوەی پاکیان كردووه‌، بە هۆی تێکەڵبوونی ئاوی چاڵاوەکان لەگەڵ فازڵاوی ماڵان، ڕۆژانە خەڵک تووشی نەخۆشیی پێستی و سکچوون و ڕشانەوە دەبن. دانیشتووانی ئەو گوندە دەڵێن بەهۆی کەمتەرخەمیی كاربه‌ده‌ستانی دەوڵەت و پشتگوێخرانی داواكارییه‌كان، خەڵکی ئاوایی وردە وردە گوندەکە چۆڵ دەکەن.