به پێی دانپێدانانی فه‌رمانداریی شاری روانسه‌ر، سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی ئه‌م شاره به راده‌ی یه‌ك سێهه‌م له‌چاو ساڵی رابردوو دابه‌زیوه و به‌م هۆیه‌وه كێشه‌ی كه‌می ئاو له‌م شاره قه‌یرانێكی جدییه.به پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌رچاوه‌كانی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاره‌كانی جوانڕۆ و روانسه‌ر له ئۆستانی كرماشان، له ئاواییه‌كانی “سه‌رده‌م و بلهزین” هه‌ڵكه‌وتووه. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا بۆ رێگری له كه‌ڵك وه‌رگرتنی سه‌ره‌ڕۆیانه و بێ سه‌ره‌وبه‌ره له ئاوه ژێرزهمینیهكان، به‌كارهێنانی ئاو بۆ كشتوكاڵ له‌م ئاواییانه سنووردار كراوه. شایانی باسه قه‌یرانی بێ ئاوی له ئێران بۆته قه‌یرانێكی قووڵ و بێ چاره‌سه‌ر. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه به‌مزووانه له چه‌ند ناوچه‌ی ئێران بارانێكی زۆر باریوه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه قه‌یرانی وشكه‌ساڵی چاره‌سه‌ر بكات.