هاوكات له‌گه‌ڵ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئیسلامگه‌رای “بووكوحهرام” له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی نیجێریه له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌كان له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان، به‌ره‌وڕووی كێشه و گرفت بوونه‌ته‌وه.ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان تا شایه‌د جارێكی دیكه بتوانن له ئارامێشدا ژیان به‌سه‌ر به‌رن. به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ١ میلیۆن و نیو ئاواره ئه‌وه‌نده ئاسان و كه‌م خه‌رج نییه. دانیشتووانی ئۆستانه‌كانی “بۆرنۆ و ئادامۆئا” بۆ چاككردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه و گرفتێكی زۆر به‌ره‌ڕوو بوون. ره‌وتی خاوی چاككردنه‌وه و كه‌مبوونی مه‌وادی خۆراكی له سه‌ره‌كیترین بابه‌ته‌كانی سه‌ر رێگایانه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه چالاكی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری خه‌ده‌ماتی ده‌رمانی، ئامووزشی و ماڵی به ئاواره‌كانی نیجێریه راگیراوه. شایانی باسه، ئیسلامگه‌رایانی بووكوحهرام له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، له جه‌ریانی هێرشه‌كانی خۆیان بۆسه‌ر باكوری نیجێریه، هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نییان كوشت و سه‌دان ژن و منداڵیان رفاند.