كێشه‌ و گرفتی ئێشتغاڵ بۆ پارێزه‌رانی ژن له‌ ئێران

174
به‌ پێی دانپێدانانی “سه‌رۆكی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری مه‌ركه‌ز”، زۆربه‌ی پارێزه‌رانی ئێران به‌ تایبه‌ت ژنانی وه‌كیل، به‌ره‌ڕووی كێشه‌ی ئێشتغاڵ بوونه‌ته‌وه‌.ناوبراو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی پوشپه‌ڕ، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی بازاڕی كار بۆ ئه‌م پیشه‌یه‌ رایگه‌یاند: “نیزامی ئاموزشی وڵات، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ دیپلۆماته‌كانی، به‌ بێ تاتوی كردن هاوردۆته‌ نێو رشته‌ی حقوق، ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ بازاڕی كاری ئێمه‌، وه‌ها زه‌رفیه‌تێكی نییه. ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پارێزه‌رانی ئێمه‌ داهاتێكی گونجاو و ده‌فته‌ری كارییان نیه، به‌ تایبه‌ت ژنانی وه‌كیل كه‌ سه‌ره‌ڕای یاساكانی حاڵی حازر له‌ ئێران، به‌ره‌وڕووی مه‌حدودیه‌تی حێرفه‌یی بوونه‌ته‌وه‌.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →