لابرانی ده‌یان شاره‌داری له‌ توركییه‌ به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌

47
ده‌وڵه‌تی توركییه‌ ٢٨ شاره‌داری له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ تۆمه‌تی “پێوه‌ندی و پشتیوانی له‌ په‌كه‌كه‌ و هێزه‌ كوردیه‌كان” لابرد.
كاربه‌ده‌ستانی ئوستانی دیاربه‌كر رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌م شاره‌دارانه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌ ئه‌ندامانی پارتی دیكۆكراتیكی گه‌لانن، له‌ كاره‌كانیان لابران و شاره‌دارانی نوێ له‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌داڵه‌ت و ته‌وسعه‌ چوونه‌ته‌ جێگای ئه‌وان. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ به‌ پێی یاسای توركییه‌، شاره‌داران له‌ لایه‌ن خه‌ڵك و له‌ هه‌ڵبژاردنی گشتیدا دیاری ده‌كه‌رێن. پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان، ئه‌م هه‌وڵه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ی به‌ نایاسایی ناو لێبردووه‌. له‌ هه‌فته‌ی پێشویشدا ١١ هه‌زار كه‌س له‌ مۆعه‌لیمان و ئوستاده‌كانی دانیشگا به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ ده‌ستگیر و له‌كار لابران