لابردنی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی

143y (1)
هه‌ڵسووڕاوێكی سینفی بواری كرێكاران له‌ تاران، به‌ بڕیاری سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌ ساڵی ٩٤، سه‌باره‌ت به‌ ته‌مدید نه‌كردنی ده‌فته‌رچه‌كانی بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی تا كاتی بازڕه‌سی له‌ شوێنی كاره‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه‌.به‌ وته‌ی ناوبراو، له‌ حاڵی حازردا زۆرێك له‌ كرێكارانی ساختمانی بێكارن و بازڕه‌سی له‌ شوێنی كارێك كه‌ كرێكاران له‌ ساڵی رابردوودا به‌ سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رایانگه‌یاندبوو، بێ مانایه‌ و ئه‌م كاره‌ به‌ لابردنی بیمه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكارانی بێكاری ساختمانی ته‌واو ده‌بێت.