لابردنی بیمه‌ی ١٤ هه‌زار كرێكاری ساختمانی

58q
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی ره‌زبه‌ر، جێگری سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی رژیم له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر، هه‌واڵی لابردنی بیمه‌ی هه‌زاران كرێكاری ساختمانی راگه‌یاند.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاندووه‌: به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ بودجه‌ی پێویست بۆ بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نییه‌، بیمه‌ی ١٤ هه‌زار و ٢٦٣ كرێكاری ساختمانی بڕاوه‌. به‌م شێوه‌یه‌ هه‌زاران كرێكاری ساختمانی كه‌ له‌ لانیكه‌م مافی بیمه‌ كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت، هه‌ر ئێستا بیمه‌كانیشیان بڕاوه‌.