لابردنی هه‌زاران ده‌رفه‌تی پیشه‌یی له‌ شیركه‌تی شلۆمبێرژێر

84y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ شیركه‌تی “شلۆمبێرژێر” گه‌وره‌ترین شیركه‌‌تی نه‌وتیی جیهان رایگه‌یاند، به‌ هۆی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قازانجی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌ ماوه‌ی ٣ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ زایینیدا، ١١ هه‌زار ده‌رفه‌تی پیشه‌یی لاده‌بات. شیركه‌تی نه‌وتی “شلۆمبێرژێر” له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژماره‌ی كه‌ له‌ مانگی ژانویه‌دا رایگه‌یاندبوو، به‌نیازه‌ ١١ هه‌زار ده‌رفه‌تی پیشه‌یی دیكه،‌ لاببات.” شایانی باسه‌، ئه‌م شیركه‌ته‌ نه‌وتییه‌، مانگی ژانوییه‌ پاش راگه‌یاندنی كاركردی ٣ مانگه‌ی چواره‌می ساڵی رابردوو، رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌نیازه‌ ٩ هه‌زار ده‌رفه‌تی پیشه‌یی له‌م شیركه‌ته‌ حه‌زف بكات.