لابردنی یارانه‌ی به‌میلیۆن كه‌س له‌ ئێران

387
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، وه‌زیری ته‌عاون، كار و ریفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی رژیم، هه‌واڵی لابردنی یارانه‌ی زیاتر له‌ ٢ میلیۆن كه‌سی تا كۆتایی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ راگه‌یاند. وه‌زیری كاری رژیم له‌مباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، یارانه‌كانی هه‌ندێك له‌ خانه‌نشینكراوانیش له‌ لیست حه‌زف كراون. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا وه‌زیری ئابووری ئێران رایگه‌یاندبوو، ١٠ میلیۆن كه‌س له‌ كه‌سانی پڕداهات ناسێندراون و له‌ لیستی یارانه‌ حه‌زف ده‌كرێن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتوویه‌تی به‌ شناسایی كردنی ئه‌م كه‌سانه‌، لیستی تازه‌ی یارانه‌به‌گیران راده‌گه‌یه‌ندرێت و به‌مزووانه‌ و به‌شێنه‌یی ئه‌م كه‌سانه‌ له‌ لیستی یارانه‌ به‌گیران حه‌زف ده‌كرێن.