به پێی راپۆرتی “رۆژنامه‌ی شه‌رق”، ره‌ئیسی “ئۆتاقی ئه‌سناف”ی رژیمی كۆماری ئیسلامی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی خاكه‌لێوه، هه‌واڵی به‌رنامه‌رێژی ده‌وڵه‌ت بۆ لابردنی یارانه‌ی نان تا ماوه‌ی ٣ مانگی داهاتووی راگهیاندناوبراو له‌م پێوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه: “ده‌بێ تا ئه‌و جێگایه به‌ره‌وپێش بچین كه نان به شێوه‌ی غهیرهیارانهیی له ته‌واوی كۆمه‌ڵگادا بڵاو بكرێته‌وه و به‌م پێیه به شوێن رێگاچارهیهكین كه یارانه‌ی نان له داهاتوویه‌كی نزیك لاببه‌ین.” ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه كارناسانی ئابووری سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندن و چڕتربوونه‌وه‌ی رۆژ له‌دوای رۆژی هه‌ژاری به هۆی ئازادسازی نرخی نان، هوشداریان داوه. شایانی باسه له مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٣، نرخی نان ٢٠ تا ٣٠ له‌سه‌د به پێی بارودۆخی هه‌ر ئۆستانێك زیاد كرا.