له‌دایكبوونی به‌ میلێون مناڵ له‌ ناوچه‌ شه‌ڕلێداراوه‌كان

778
به‌ پێی راپۆرتی سندوقی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ پشتیوانی له‌ مناڵان، “یونیسێف” له‌ ساڵی ٢٠١٥ دا زیاتر له‌ ١٦ میلێون مناڵ له‌ ناوچه‌ شه‌ڕ لێداراوه‌كان له‌دایك بوون.
یونیسێف به بلاوكردنه‌وه‌ی تازه‌ترین راپۆرتی خۆی بارودۆخی منداڵان، وتوویه‌تی، له‌ هه‌ر چركه‌دا مناڵێك له‌ ناوچه‌ شه‌ڕلێدراوه‌كان له‌ دایك ده‌بێت. له‌ لایكی دیكه‌وه‌ ساڵانه‌ ١٢٥هه‌زار كه‌س به‌ ڕێژه‌ی مناڵان له‌و ناوچانه‌دا كه‌ شه‌ڕیان لێ به‌رپاكراوه‌ زیاتر ده‌بێت. له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، ئه‌م مناڵانه‌ كه‌ بارودۆخێكی مه‌ترسیدار و به‌ بێ كه‌مترین ئیمكاناتی بێهداشتی له‌دایك ده‌بن. ئه‌م راپۆرته‌ راشیده‌گه‌ینێت كه‌: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ مناڵان یه‌ك سێهه‌می ده‌معیه‌تی جێهان پێكدینن، به‌م حاڵه‌وه‌ په‌نجا له‌سه‌دی ئه‌و كه‌سانه‌ پێكدێنن كه‌ به‌ده‌ست هه‌ژاریی موتڵه‌قه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.