رۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی مانگی خاكه‌لێوه، شیركه‌تی نه‌وتیی “رۆیال داچ شێل”ی هۆله‌ند له به‌یانییه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: “به‌نیازه له ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی دا ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران و كارمه‌ندانی خۆی له‌سه‌ركار ده‌ربكات.”به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری رۆیتێرز، له به‌یانییه‌ی شیركه‌تی شێل له‌مباره‌وه هاتووه: “شیركه‌تی شێل له ئینگلیس به‌نیازه لانیكه‌م ٢٥٠ كه‌س له كرێكاران و كارمه‌ندان و په‌یمانكارانی خۆی كه له چالاكی ده‌ریای شومالی ئینگلیس كار ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینی‌دا له‌سه‌ركار ده‌ربكات.” راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه له حاڵێكدایه كه به‌رپرسانی شیركه‌تی شێل له مانگی ئووتی رابردووش هه‌واڵی له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ٢٥٠ كرێكار و كارمه‌ندی خۆیان راگه‌یاندووه.