له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ده‌یان كرێكاری په‌یمانكاری سیمانی تاران

9q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئێستا ٧٥ كرێكاری په‌یمانكاری سه‌ربه‌ “سیمانی تاران” له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
ئه‌م كرێكارانه‌ كه‌ له‌ رێگای شیركه‌ته‌كانی “گولسار، ئه‌لوه‌ند و رۆیال كار” له‌ به‌شه‌ جیاجیاكانی واحێدی ٧ی سیمانی تاران كاریان ده‌كرد و دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان پێنه‌دراوه، دوایی كۆتایی كار له‌سه‌ركار ده‌ركراون. له‌ كارخانه‌ی سیمانی تاران نزیكه‌ی هه‌زار و ٣٥٠ كرێكار كار ده‌كه‌ن و له‌ یه‌ك مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ چالاكی واحێدی ٧ی سیمانی تاران راگیراوه‌.