له‌سه‌ركار ده‌ركردنی ده هه‌زار كرێكاری قه‌تعه‌سازی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا

24q
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ده‌بیری ئه‌نجومه‌نی ته‌خه‌سوسی سه‌نایعی هه‌مگێنی قه‌تعه‌سازانی خۆدرۆی ئێران، رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ١٠ هه‌زار كرێكاری سه‌نعه‌تی قه‌تعه‌سازانی وڵات ئیخراج و یان هه‌ڵپه‌سێردراون.
به‌ وته‌ی ناوبراو، ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته‌ تا كۆتایی ساڵ بخایێنێت، ٣٠٠ هه‌زار هێزی كاری ئه‌م سه‌نعه‌ته‌ بێكار ده‌بن. ناوبراو له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌: له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا زۆرێك له‌ ناوه‌نده‌كانی قه‌تعه‌سازی وڵات داخراون، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش دوو تا سێ رۆژ له‌ هه‌فته‌ ته‌نیا به‌ شیفتێكی كاریه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن.