سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ركاری ١٧ كرێكاری ئێخراجی مه‌عده‌نی “كووشك”ی بافق پاش مانگرتنی كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی به ئێخراجی ئه‌وان، خاوه‌نكاری ئه‌م مه‌عده‌نه سه‌رله‌نوێ ئه‌م كرێكارانه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركرد.ئه‌م ١٧ كرێكاره كه له كۆتایی مانگی رێبه‌ندان به هۆی به‌شداری چالاكانه له ناڕه‌زایه‌تیه كرێكارییه‌كان له‌م مه‌عده‌نه‌دا ئێخراج كرابوون، پاش مانگرتنی ٤٠٠ كرێكار له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌ركار ده‌ركردنیان گه‌ڕێندرابوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. به وته‌ی كرێكاران، دوو رۆژ دوای كۆتایی مانگرتنه‌كه، خاوه‌نكار سه‌رله‌نوێ پێشی به هاتووچۆی ئه‌م ١٧ كرێكاره به مه‌عده‌ن گرتووه.