له‌سه‌ركار ده‌ركردنی سێ كرێكاری كارخانه‌ی ویتانا

421t

له‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی ره‌شه‌ممه‌وه‌ چوونه‌ژووره‌وه‌ی سێ كه‌س له‌ كرێكارانی ره‌سمی كارخانه‌ی “ویتانا” بۆ شوێنی كاره‌كه‌یان به‌ بڕیاری خاوه‌نكاری كارخانه‌ی ویتانا، قه‌ده‌غه‌ كرا.
ئه‌م سێ كه‌سه‌ كه‌ له‌ زومره‌ی كرێكارانی ره‌سمی كارخانه‌ی ویتانا به‌ئه‌ژمار دێن، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ له‌ هێڵی به‌رهه‌مهێنانی بیسكویت كاریان ده‌كرد و پێشینه‌ی كارییان له‌ نێوان ١٨ تا ٢٣ ساڵه‌. به‌م كرێكارانه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ چونكه‌ به‌ ده‌نگی كومیته‌ی ئێنزباتی ئێخراج كراون، ئیتر ناتوانن وه‌كوو مانگی رابردوو له‌م كارخانه‌یه‌ كار بكه‌ن.